نوسه‌ر و وه‌رگێڕێكی دیاری كورد دوباره توشی كۆرۆنا ده‌بێته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له توانا ئه‌مین به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه توانا ئه‌مین توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوه‌ته‌وه، له‌ئێستاشدا له‌ژێر چاودێری وردی ته‌ندروستیدایه، كاریگه‌ری ئه‌مجاره‌ی ڤایرۆسه‌كه له‌جاری پێش‌و له‌سه‌ری زیاتره.
رۆژی 10ی مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ توانا ئه‌مین توشی كۆرۆنا بو
10ی (حوزه‌یران/6)ی ئه‌مساڵ، توانا ئه‌مین نوسه‌ر و وه‌رگێڕی دیاری كورد، له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ خه‌ندان رایگه‌یاندبو،"ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بو هه‌ستم به كه‌مێك ناڕه‌حه‌تی ده‌كرد، سێ‌جار پشكنینی كۆرۆنام ئه‌نجامدا، دوجاری یه‌كه‌م ئه‌نجامه‌كانی به نێگه‌تیڤ گه‌ڕایه‌وه، به‌ڵام له دواین پشكنین ده‌ركه‌وت هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌م."
23ی حوزه‌یران ڤایرۆسی كۆرۆنای په‌ڕاند
رۆژی 23ی (حوزه‌یران/6)یش، توانا ئه‌مین له په‌ره‌ی خۆی له فه‌یسبوك رایگه‌یاند، "سوپاس بۆ هه‌واڵ پرسینی گه‌رمتان، سوپاس بۆ هاوخه‌میتان من ئێستا باشم و وا كۆرۆنامان تێپه‌ڕاند".
خەندان
