شاره‌وانی سلێمانی: سه‌رجه‌م چه‌ره‌سات فرۆشه‌كانی شه‌قامی مه‌وله‌وی داخران
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی شاره‌وانی سلێمانی، تیمه‌كانی به‌شی لابردنی سه‌رپێیچی ناوبازار ھه‌ستان به‌داخستنی دوكانی چه‌ره‌سات فرۆشه‌كانی شه‌قامی مه‌وله‌وی، پاش ئاگاداركردنیان بۆماوه‌ی چه‌ند جارێیك كه زیاده‌رۆی نه‌كه‌ن بۆ سه‌ر شۆسته‌ی به‌رده‌م دوكانه‌كانیان به‌ڵام پابه‌ند نه‌بون.
رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر خاوه‌ن دوكانی چه‌ره‌ساته‌كان گیرایه‌به‌ر و سه‌رجه‌میان داخران
شاره‌وانی سلێمانی ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، به‌هاوكاری به‌شی پۆلیسی شاره‌وانی رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر خاوه‌ن دوكانی چه‌ره‌ساته‌كان گیرایه‌به‌ر و سه‌رجه‌میان داخران.
به‌ھاوكاری به‌شی پۆلیسی شاره‌وانی ھه‌ستان به لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كان
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، شاره‌وانی سلێمانی ئاشكراشیكردوه، پاش سێ رۆژ له ئاگاداركردنه‌وه‌ی دوكاندارانی ناوبازار و دهستگێیرهكان بۆ لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كانیان بۆسه‌ر شۆسته‌و شه‌قامه‌كان، تیمه‌كانی ناوبازار ئه‌مڕۆ به‌ھاوكاری به‌شی پۆلیسی شاره‌وانی ھه‌ستان به لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كان و داخستنی دوكانه‌كانیان و دیاریكردنی سه‌رپێچیه‌كانیان.
خەندان
