دەرفەتی خوێندن بۆ مامۆستایانی ھەڵگری بڕوانامەی دبلۆم دەڕەخسێندرێت
پشتیوان تالیب، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پەروەردەی شارباژێر ڕایگەیاند: "بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی کە پشتی بە نووسراوێکی وەزرارەتی پەروەردە بەستووە و ئاراستەی پەروەردەی قەزاکانی کردووە، داوا کراوە کە ناوی ئەو مامۆستایانەیان بۆ بنێرن کە ھەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن".
گوتیشی: "نووسراوەکە دوای کردوە کە پسپۆڕی و زانیاریە پێویستییەکانی دیکەی مامۆستایان ھاوپێچی ناوی مامۆستایان لە فۆڕمەکە بنووسرێت، بۆ ئەوەی ئاراستەی خوێندنی باڵای بکەن بەمەبەستی ڕەزامەندی دەربڕین لەسەر خوێندنیان لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی".
باسی لەوەش کرد ھەرکات ڕەزامەندیی وەزارەتی خوێندنی باڵا ھاتەوە، کاتی دەستپێکردنی خوێندن و بڕی کرێکە و میکانیزم و شێواز و مەرجەکانی دیکەی ڕادەگەیەندرێن".
باسنیوز
