وه‌زاره‌تی دارایی: ڕێكخستنەوەی كاری دەروازە سنوورییەكان و گومرگەكان دەستی پێ كردووە
د. كه‌مال ته‌یب، بەڕێوەبەری گشتیی باجەكان لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەستی كردووە بە ڕێکخستنەوەی کاری دەروازە سنوورییەکان و گومرگەکان، لەم چوارچێوەیەشدا بڕیاری کردنەوەی بەڕێوبەرایەتیی چاودێریی گومرگی درا کە سەر بە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی گومرگی ھەرێمی كوردستانە. وەزارەتی دارایی و وەزارەتی ناوخۆ راسپێردراون بە دانانی میکانیزم و ڕێکخستنی کارەکانی ئەم بەڕێوبەرایەتییە لە خاڵە گومرگییەکان".
جەختیشی كردەوە: "ئەم بڕیارەیان گرنگیی خۆی هەیە، چونكه له‌م بواره‌دا بۆشایی هه‌بوو، لایه‌نێك نه‌بوو چاودێری و پشكنین و به‌دواداچوون بكات، تا بزانرێت ئه‌و كاڵایانه‌ی دێنه ناو هەرێمی كوردستانه‌وه، ته‌هریب ده‌كرێت یان نا، بۆیه له‌مه‌ودوا ئه‌و بەڕێوەبەرایەتییە به‌رده‌وام چاودێریی خاڵه سنوورییه‌كان ده‌كات له سه‌رتاسه‌ری كوردستان".
جەختیشی كردەوە: "ئه‌و بەڕێوەبەرایەتییە له هه‌ر دەروازەیەك قاچاخی هه‌بێت، به راپۆرتێك ئاشكرای ده‌كات، ده‌یداته ئەنجوومەنی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی و ناوخۆ له لایه‌نی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه راسپێردراون بۆ چاودێریی ئه‌م خاڵانه، چونكه هه‌ردوو وه‌زاره‌ت ئیداره‌ی خاڵه گومرگییەكان ده‌ده‌ن به سیفه‌تی ئه‌وه‌ی كه هێز سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆیە و گومرگه‌كانیش سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارایین، بۆیه هه‌ماهه‌نگیی ته‌واو له نێوانیاندا هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر شوێنێك كه‌موكورتی هه‌بوو، هه‌ردوو وه‌زاره‌ت چاره‌ی بكه‌ن".
بەڕێوەبەری گشتیی باجەكان لە وەزارەتی دارایی راشی گه‌یاند: "له‌ڕووی یاساییه‌وه هه‌ردوو وه‌زاره‌ت ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان پێدراوه كه كه‌شفی هه‌موو پێشێلكارییەكان بكرێت، به‌ڵام ئه‌مری واقع شتێكی دیكه‌یه، چونكه هه‌مووی به‌م بڕیارە ناكرێت، ئه‌مه هه‌نگاو و ئامرازێكه، ئەگینا هه‌ر كه‌سێك له هه‌ر پله و پایه‌یه‌ك بێت، ئه‌گه‌ر پێشێلكاریی كرد، ده‌بێ بدرێته دادگا".
باس‌نیوز
