عوسمان بانیمارانى: دەبێ پارتی و یەكێتی لە ڕێی حكوومەتەوە خزمەتی پێشمەرگە و كەسوكاری شەهیدان بكەن
عوسمان بانیمارانى، ئه‌ندامى پێشووى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتى ڕاى گه‌یاند: "په‌یوه‌ندیى نێوان پارتى و یه‌كێتى په‌یوه‌ندییه‌كى له مێژینەیه و پێكه‌وه بن باشتره، چونكه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیى پارتى و یه‌كێتى باش نه‌بێت، كورد زه‌ره‌ر ده‌كات و پێویسته بگه‌نه ئه‌و بڕوایه‌ى به یه‌كه‌وه به‌رده‌وام بن له كاركردن، چونکە به ململانێی نێوانیان كورد قازانج ناكات و پێویسته بیر له‌وه بكه‌نه‌وه میكانیزمێك بدۆزنه‌وه و له داهاتوودا پێکەوە کاری پێ بکەن".
ئه‌و ئه‌ندامى پێشووى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتى روونیشی كرده‌وه: "كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فته‌ى پێشووى پارتى و یه‌كێتى كه له شارى سلێمانى به‌ڕێوه چوو، هه‌نگاوێكى باش و سه‌ره‌تایه‌كى باشیش بوو بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوودا جارێكی‌تر كۆ ببنه‌وه و میكانیزمێك بدۆزنه‌وه كه كاره‌كانیان بكه‌ن، چونكه یه‌كێتى و پارتى قه‌ده‌ریان به‌یه‌كه‌وه‌یه و پێویسته هه‌میشه كۆك بن نه‌ك ناكۆك".
عوسمان بانیمارانی بە پێویستی دەزانێت، هەردوو حزبەكە له ڕێگه‌ى حكوومەتەوە خزمه‌تى پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان بكه‌ن، نه‌ك له‌ڕێگه‌ى حزبهكانەوە، چونكه ”ئه‌وان كه جوانیی خۆیان و گهنجایهتیى خۆیان له‌سه‌ر خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یى دانا، پێویسته ژیانهكى شایسته‌یان بۆ دابین بكه‌ن و رێز له خه‌باتى پێشمه‌رگه دیرینه‌كان بگیرێت".
له‌باره‌ى په‌یوه‌ندیى هه‌رێمى كوردستان به به‌غدا، بانیمارانى گوتی: "ئه‌گه‌ر پارتى و یه‌كێتى نێوانیان باش بێت، به ڕێککەوتن بچنه به‌غدا و بۆچوونه‌كانیان یه‌ك بخه‌ن، پێویسته چى له به‌رژه‌وه‌ندیى كورد بێت ئه‌وه بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وایان نه‌كرد و هه‌ر یه‌كه‌یان به جۆرێكىتر بن، ئه‌وا به‌رامبه‌ر به خۆیان و به‌رامبه‌ر به دۆزى كورد له به‌غدا شتى خراپ ڕوو ده‌دات".
ئەو ئەندامەی پێشووی سەرکردایەتیی یەکێتیی جەختی كردەوە: "پێویسته پارتى و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حزبه‌كانى دیکە دانیشن و بگه‌نه ڕێكکه‌وتن و بیانهێننه ئه‌و بڕوایه‌ى كه پێویسته هه‌موو حزب و لایەنه‌كان له به‌غدا کۆک بن بۆ ئه‌وه‌ى كوردستان پارێزراو بێت، ئه‌گه‌ر هات و حزبه‌كانى تریش خۆیان متمانه‌یان به شتێكىتر بێت ئه‌وه كارێكىتره، به‌ڵام پێویسته پارتى و یه‌كێتى له‌م ڕوانگه‌وه هه‌وڵى خۆیان بده‌ن، به‌ڵام ده‌بێت هه‌مو حزبه‌كان بۆ دۆزى گه‌لى كرد یه‌كده‌نگ و یهكههوڵویست بن".
باس‌نیوز
