ورمێ.. سێ کۆڵبەری دیکە بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بوونە قوربانی
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 2020.8.15 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کوێستانی گوندی (کوران)ی ورمێ تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵەبەرێک گیانی لەدەست داوە و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران، کۆڵبەرێک بە ناوی "سیراج ئەحمەدی" تەمەن ٣٧ ساڵ کوژراوە و تا ئێستا ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرەکەی دیکە کە بریندا کراون ڕوون نەبووەتەوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مانگی ڕابردوودا لە سنوورەکانی مەریوان، بانە، نەوسوود، چاڵدێران و ئورمیە 6 کۆڵبەر کوژراون.
باسنيوز
