بەشی فریاکەوتنی خێرای ڕانیە بەڕووی هاووڵاتییاندا کرایەوە
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15/8/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی ڕاپه‌ڕین، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "دوای هەوڵێکی زۆری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین بۆ دروستکردنی بەشی فریاکەوتنی خێرا لە ڕانیە بەشێوەیەکی پێشکەوتوو، بەهۆی ئەوەی لەڕابردوودا بەشی فریاکەوتنی ڕانیە زۆر بچووک بوو و زۆربەی مەرجە تەندروستییەکانی تێدا نەبوو، بەڵام بەهەوڵی بەردەوامی ستافی تەندروستیی ڕاپەڕین، سەرەڕای قەیرانی دارایی، توانرا بەشی فریاکەوتن لە ڕانیە فراوان بکرێت و لە پێنج قه‌ره‌وێله (بێد)ەوە بکرێتە 18 قه‌ره‌وێله، هه‌روه‌ها سیسته‌مى ئۆكسجینى مه‌ركه‌زی بۆ دانرا".
باس له‌وه‌ش كراوه: "هیوادارین لەمەودوا بە هاوکاریی پزیشکان و کارمەندان زۆرترین خزمەت بە هاووڵاتییان بکرێت".
باسنيوز
