پۆلیسى گه‌رمیان: كه‌سێك بەتۆمەتی دزیکردن لە پەیمانگه‌یەک ده‌ستگیر كرا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15/8/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى گه‌رمیان، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "دوای ئەوەی لەبەرواری 9ى ئه‌م مانگه لەنێو بینای پەیمانگه‌ی وەرزشیی ناحکوومی گەرمیان کۆمەڵێک کەرەستەی پەیمانگاکە دزرا، لەوانە: دوو کۆمپیتەر و ئامێرێکی تۆمارکردنی کامێرای چاودێری و کامێرایەکی فۆتۆگرافی و یەک میمۆری و یەک سێت جلوبەرگی وەرزشی، یەک کاتژمێر دوای دزینی کەرەستەکان پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان، دوای لێکۆلینەوە توانیان تۆمەتبار بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن و دەست ەسەر بەشێکی کەرەستە دزراوەکاندا بگرن".
پۆلیسى گه‌رمیان ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، دوای لێکۆڵینەوە، تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەدا ناوە، ئێستاش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 بەند کراوە.
باسنيوز
