پارێزگاری هەولێر نرخی خزمەتگوزارییەکان لە نۆ پرۆژەی نیشتەجێبوون کەمدەکاتەوە

پارێزگاری هەولێر نرخی خزمەتگوزارییەکان لە نۆ پرۆژەی نیشتەجێبوون کەمدەکاتەوە
بە فەرمانی د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر قۆناخی دووەمی کەمکردنەوەی نرخی خزمەتگوزارییەکان لە نۆ پرۆژەی یەکەی نیشتەجێبوون لە سنووری پارێزگاکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەر پرۆژەیەکیش پابەند نەبێت بە بڕیارەکە، رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە.

بەپێی فەرمانێکی کارگێڕی کە ئیمزای پارێزگاری هەولێری لەسەرە، دوای بەدواداچوون لەلایەن لیژنەیەکەوە نرخی خزمەتگوزارییەکان لەو نۆ پرۆژەیەی کە ناویان هاتووە کەمدەکرێنەوە و لە 12ی ئابەوە بڕیارەکان دەچنە واری جێبەجێکردنەوە.

ئەو نۆ پرۆژەیەی نیشتەجێبوون بریتین لە، ناز سیتی، شوقەکانی 92، گوندی ئیتاڵی 1، کۆاترۆ MRF، گوندی ئیتاڵی 2، شوقەکانی زانیاری، ئازادیی نوێ، جیهان سیتی و هیوا سیتی.

دوو نموونە لە نرخەکان بەمشێوەیە: لە ناز سیتی، ئەگەر رووبەری شوقەیەک 125 مەتر دووجا بێت، نرخی خزمەتگوزارییەکان تێیدا لە 403 هەزار دینارەوە بۆ 75 هەزار دینار کەمدەکرێتەوە؛ لە گوندی ئیتاڵیش ئەگەر رووبەری ڤێللایەک 140 مەتر دووجا بێت نرخی خزمەتگوزارییەکانی لە 75 هەزار دینارەوە بۆ 55 هەزار دینار کەمدەکرێتەوە، سەرجەم نرخەکانی دیکەش لە خوارەوە خراونەتەڕوو.
Top