کەلار.. پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران دروست دەكرێت
بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، کارەکانی پرۆژەیەكی دیکەی نیشتەجێبوون کە تایبەتە بە مامۆستایان و فەرمانبەران، دەدست پێ بکات.
مەحموود لەتیف، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 13/8/2020، راگەیاند: "لە رۆژانی داهاتوودا پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون لە نێوان قەزای كەلار و ناحیەی رزگاری دەست بەكارەکانی دەکرێت."
گوتیشی: "پرۆژەكە هەزار و 122 یەکە لەخۆ دەگرێت و بۆ مامۆستایان و فەمانبەرانی رزگاری دروست دەكرێت".
راشی گەیاند:"پرۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای "گاردینیا" جێبەجێ دەكرێت و یەكێتیی مامۆستیانی كوردستان سەرپەرشتی دەكات و ئێمە تەنیا لەڕێگەی كوالییتەوە چاودێریی دەكەین."
باسنيوز
