لە سنووری سۆران 37 كەسی دیکە تووشی پەتای كۆرۆنا بوون

لە سنووری سۆران 37 كەسی دیکە تووشی پەتای كۆرۆنا بوون
قایمقامی قەزای سۆران ڕای گەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە سنووری قەزای سۆران 37 كەسی دیکە تووشی كۆرۆنا بوون.

كرمانج عزەت قایمقامی سۆران، ڕاگەیاند: "لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شاری سۆران لەكۆی 115 پشكنینن، دەرکەوتووە 37 كەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ڕاشی گەیاند: "سێ لە تووشبوەكان دانیشتووی ڕەواندزن، سێ تووشبووی دیکە لە چۆمانن كە لە ئێران گەڕوانەتەوە.31 توشبووی تر لەنێو سەنتەری شاری سۆرانن و دانیشتووی گەڕەكەكانی "ئازادی، شۆڕش، زانیاری، شەهیدانی ئازادی، خەبات، نەورۆز، جوندیان، خەلەكان، بادلیان، باڵەكیان و هاودیان"ن".

قایمقامی سۆران هۆشداری دا: "دۆخەكە زۆر خراپە و بەرەو خراپتر دەچێت و ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕێژەكە لەبەرزبوونەوە دایە و لە هەموو ماڵ و شوێنێك تووشبوو هەیە، پێویستە هاووڵاتیان خۆپارێزی بکەن".




باسنيوز
Top