سەرۆکی حکومەت پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی سابیر کوردستانی بڵاوکردەوە

سەرۆکی حکومەت پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی سابیر کوردستانی بڵاوکردەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناوداری کورد، سابیر کوردستان، پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە.

هونەرمەند سابیر کوردستانی لە ساڵی 1955 لە کەرکووک لە دایکبووە و دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا شەوی رابردوو گیانی لەدەستدا.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەت:
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی نیشتمانپەروەری ناسراوی کوردستان سابیر کوردستانی-م بیست.

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە کەسوکار و هاوڕێکانی ببەخشێت .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/8/11








K24-
Top