كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی لە دووكان دەستی پێكرد

كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی لە دووكان دەستی پێكرد


كەمێك لەمەوبەر، كۆبوونەوەی هەردوو شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هاوینەهەواری دووكان دەستی پێكرد.

بڕیارە باڤڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی لە كۆبوونەوەكەدا بەشداری بكات و لەمبارەیەوە باڤڵ تاڵەبانی بە میدیای فەرمیی حزبەكەی راگەیاندووە: ”گەشبینینین بە كۆبوونەوەكان و دڵنیایی دەدەینە خەڵكی كوردستان كە كۆبوونەوەكان ئەنجامی باشی لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستان دەبێت“.

هەر لەمبارەیەوە ئاراس حه‌سۆ میرخان، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە راگەیاند: "ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی رێككه‌وتنمان هه‌یه‌ و گرفتمان له ‌رێككه‌وتنه‌كان نییه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا یه‌كێتی وه‌ك ئۆپۆزسیۆنی لێهات، بۆیه‌ ئەمڕۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ قسه‌ ده‌كرێت و هه‌وڵ ده‌ده‌ین گرفته‌كان نه‌مێنێت، لە حكوومەتدا چاكسازییەكان بكرێت و له ‌به‌غداش یه‌ك هه‌ڵوێستبین، لە جێی چارەسەركردنی گرفته‌كان، نه‌بینه‌ گرفت له ‌به‌رده‌م یه‌كتر، ئه‌مانه‌ ئه‌مرۆ باس ده‌كرێت ئه‌مرۆ ده‌چینه‌ ناو ورده‌كاریی گرفته‌كان".

ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی پارتی باسیشی لەوە كرد، گرنگترین خاڵ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له ‌به‌غدا هاوهه‌ڵوێست بین. گوتیشی: ”پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان پێكه‌وه‌ حكوومه‌تمان پێكهێناوه‌، ده‌بێت به‌یه‌كه‌وه‌ پشتیوانی لە حكوومه‌ت و چاكسازی بكه‌ین و ناكرێت حزب ته‌داخولی كاروباری حكوومه‌ت بكات، یه‌كێتی و پارتی و ده‌بێت ده‌سه‌ڵات بده‌نه‌ حكوومه‌ت، ئه‌مه‌ زۆر گرنگه‌ و ئه‌مڕۆ باس ده‌كرێت".









باسنيوز
Top