بەندکراوێکی دیکەی کورد لە سنە لەسێدارە درا
ئەمڕۆ سێشەممە حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی دیکەی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا. ڕۆژی ڕابردووش هاووڵاتییەکی دیکە هەر لەو گرتووخانەیە لەسێدارە درا.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2020.8.11 حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی "فایق ئەحمەدی" تەمەن ٣٩ ساڵ لە گرتوخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کراوە.
فایق ئەحمەدی ساڵی 2007 لە شەڕێکی سەرشەقامدا یەکێک لە هاوڕێیانی خۆی بە ناوی "حەیدەر قانعی" کوشتبوو و هەر ئەو کات دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.
ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی 13 ساڵی ڕابردوو لە گرتووخانەی ناوەندیی سنە زیندان بووە.
ڕۆژی ڕابردووش حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی تەمەن 43 ساڵ بە ناوی "کەیوان ڕەزاقولی" لە گرتووخانەی سنە جێبەجێ کرابوو.
باسنيوز
