پارتی ئه‌مساڵ یادی دامه‌زراندنی به‌ شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌كاته‌وه‌

پارتی ئه‌مساڵ یادی دامه‌زراندنی به‌ شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌كاته‌وه‌
لە بری گردبوونەوەی جەماوەری پارتی دیموكراتی كوردستان لەشاری ھەولێر لە یادی 74 ساڵەی دامەزراندنی، ھەڵمەتی ھۆشیاری بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای دەستپێکرد و ئه‌مساڵ یادی دامه‌زراندنی به‌ شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌كاته‌وه‌.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چەندین تیم و لیژنە سەرپەرشتی ھەڵمەتەکە دەکەن. هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌ك بەردەوام دەبێت. تیمه‌كان ھۆشیاری دژی ڤایرۆسەکە و خۆپارێزی لەناو کۆمەڵگە بڵاودەکەنەوە.
له‌وباره‌يه‌وه‌ ئه‌حمه‌د كانی، به‌رپرسی لقی 2ی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، لە یادی دامەزراندنی پارتی ھیچ گردبوونەوەیەكی جەماوەری ئەنجام نادرێت. لە بری ئەوە ھەڵمەتی ھۆشیاری و بەرەنگار بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەڕێوەدەچێت و ماوەی 8 رۆژیش بەردەوام دەبێت.
فوئاد ئه‌حمه‌د، كه‌ كاسبكارێكی شاری هه‌ولێره‌ و رۆژانه‌ 12 کاتژمێر کار دەکات و لەو ماوەیە ھیچ کاتێك پێشێلی رێنماییەکانی خۆپارێزی نه‌كردووه‌، گوتی: ئێستا لە جاران زیاتر خەڵك خۆی دەپارێزێت، به‌ڵام لەگەڵ ئەوەشدا بڵاوکردنەوەی رێنمایی و ھۆشیاری بەردەوام پێویستە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا ھەموو جەژن، یاد و بۆنەکانی وەستاند، گردبوونەوەی جەماوەری لە ترسی ئەو ڤایرۆسە ئەنجامنادرێت، ساڵیادی دامەزارندنی حزبەکان تەنھا بە پیرۆزبایی لێکردنی دوور دەکرێتەوە، بەڵام پارتی جیاوازتر دەیەوێت لە بەره‌نگاربوونەوەی کۆرۆنا ھاوکاری حکومەت بکات و لە رێگه‌ی کادیر و لایەنگرانییه‌وه‌ ھۆشیاری زیاتر بڵاوبکاتەوە.




k24
Top