ئافرهتێك له رێگهی بنێشت فرۆشتنهوه بژێوی پهیدا دهكات
مریهم ئەو خاتوونەیه و لە رێگەی "کوردستان24"ـهوه چیرۆکی دەستپێکردنی کارەکەی باس كرد و گوتی: دەمەوێت بیسەلمێنم، توانای ئەوەم ھەیە لە سەر پێی خۆم بوهستم و ئهو كارانه بكهم، کە لەنێو کۆمەڵگەدا زیاتر بە کاری پیاوان ناسراون.
داواشیكرد، کچان و ژنانی کوردستان لە تاقیکردنەوەی ھیچ کارێکی نوێ نەترسن، بەڵكو برەو بە تواناكانیان بدەن و ھەوڵ بۆ ئەو بوارانە بدەن، كە دەتوانن تێیدا سەركەوتووبن.
خۆشەویستی مریەم بۆ کارەکەی وایکردووە، بەشێکی زۆر لە کاسبکاران پشتیوانی کارەکەی بكهن و بتوانێت ئەزمونێکی سەرکەوتووی ھەبێت لە کارە نوێیەكهیدا، ئەو لە رێگەی ئهم كارهوه ههم بژێوی ژیانی دابیندەكات و ھەمیش پەیامێكی ھەیە، كە ئافرەتانیش دەتوانن كارە جیاوازەكان ئەنجام بدەن
k24
