حاجی کاروان: کەمێک تام هەیە و پێویستم بە دوعای ئێوەیە

حاجی کاروان: کەمێک تام هەیە و پێویستم بە دوعای ئێوەیە

حاجی کاروان، بانگخوازی ئیسلامی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی، "سوپاس بۆ خوا من باشم و کۆرۆنام نییە، تەنها کەمێک تام هەیە".

ئێوارەی ئەمڕۆ حاجی کاروان لە پۆستێکی دیکەیدا نووسیبووی، "ئەم دەردە زۆر قورسە ئاگاتان لە خۆتان بێ، خوا شیفای هەموولا بدات". ئەوەش وای لە بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کرد بڵێن، ئەو بانگخوازە تووشی کۆرۆنا بووە.

حاجی کاروان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سێ رۆژ پێش ئێستا پشکنینی کردووە و پشکنینەکەی نێگەتیڤ دەرچووە، پزیشکانیش پێیان گوتووە، ئەگەر تووشی هەناسە تەنگی بێت ئەوکات سەردانیان بکاتەوە بۆ پشکنین.

ئەو بانگخوازە دەڵێت، تایەکەی زۆر زۆرە "بە بەردەوامی عارەق دەکەمەوە". پزیشکانیش هەندێک دەرمانیان بۆ دابەزاندنی تایەکەم بۆ نووسیوم و ئەو دەرمانانە وەردەگرم.

حاجی کاروان دەشڵێت، هیچ کەسێک لە ئەندامانی خێزانەکەی و ئەو کەسانەی تێکەڵیان بووە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبوون. ئەوەش وایلێدەکات کە هەست بکات، تووشی ڤایرۆسەکە نەبووە. دەشڵێت "بەردەوامم لە خۆپارێزی".



rudaw
Top