له سنووری سۆران ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له هه‌ڵكشاندایه
خراپی دۆخی سۆران لەخێرا تەشەنەسەندنی كۆرۆنا، یەکەی ئیداری ناوچەكەی ناچاركرد دانیشتنێكی خێرا ئەنجامبدەن لەگەڵ کەرتی تەندرووستی بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێکی خێرا بە مەبەستی خاوکردنەوەی هەڵکشانی زیاتری تووشبوانی کۆرۆنا لە ناوچەکەدا.
ئه‌و نموونه پشكنینانه‌ی كۆرۆنا، كە رۆژانه وه‌رده‌گیرێن نیوه‌یان پۆزه‌تیڤن و به‌شی زۆریشیان نیشانه‌یان هه‌یه و پێویستییان به چاودێری ته‌ندرووستییه، له‌و سنووره زیاتر لە 20 كارمه‌ندی ته‌ندرووستیش تووشی كۆرۆنا بوونه. ئه‌مه‌ش ترسی له دڵی به‌رپرسانی كه‌رتی ته‌ندرووستی درووستكردووه له خراپتربوونی دۆخه‌كه.
ئاماری ته‌ندرووستی سۆران ده‌ریخست (505)كه‌س وه‌ك توشبووی كۆرۆنای نوێ له‌سۆران و رواندز تۆماركراون. به‌شی زۆری تووشبوانیش له ته‌مه‌نه جیاوازه‌كانن، پێویستیان به‌چاره‌سه‌ری ته‌ندرووستی هه‌یه. تا ئێستاش (6)كه‌س به‌م ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ی زانیاری به‌رپرسانی ئیداری و ته‌ندرووستی قه‌زاكه، سۆران له‌دۆخێكدایه، كه سه‌رووی ریزبه‌ندی قه‌زاكانی سنووری پارێزگای هه‌ولێری گرتووه له زۆری ژماره‌ی توشبووان.
k24
