کۆرۆنا و گرانیی خۆراک خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانی سەرقاڵکردووە
شاری پاوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ناوچەیەکی بە رزق و رۆزی کە هەمیشە ئاگای لە بژێویی دانیشتووانی بووە، ساڵانە ئاژەڵدارێکی زۆر لە ناوچەکانی دیکەی رۆژهەڵاتەوە، هاتووچۆیان دەکرد بۆ کڕینی بەرهەمی ئاژەڵەکانیان، بەڵام ئەمساڵ کۆرۆنا و گرانی، ئاژەڵدارەکانیشی لەم شارە تەکاندووەتەوە.
بەشێکی زۆری دانیشتووانی پاوە و گوندەکانی دەوروبەری بە پیشەی کشتوکاڵەوە خەریکن و ساڵانە داهاتی خۆیان لە دارگوێزەکان پەیدادەکەن؛ بەڵام ئێستا چەند ساڵێکە کەمئاویی ناوچەکە بووەتە هۆی لە گەشە کەوتنی پیشەی کشتوکاڵ.
لە رۆژانێکدا کە کۆرۆنا و دۆخی خراپی ئابووریی ئێران، بارێکی گرانی خستووەتەسەر شانی خەڵک، دیارنییە هەنگاوەکانی حکومەت و بەرپرسانی خۆجێیی پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ گەڕاندنەوەی هیوای ژیانی هاونیشتمانییان چییە.
rudaw
