ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق بۆ رووداو: لەگەڵ پێشمەرگە لەسەر زۆر خاڵ رێککەوتووین
لە مانگی تەممووزی ئەمساڵ، کۆبوونەوەیەک لەنێوان فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامدرا، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانە هاوبەشەکانی عێراقیش بە رووداوی راگەیاند، لەو کۆبوونەوەیە لەسەر زۆر خاڵ رێککەوتوون.
لیوا تەحسین خەفاجی، گوتی، هاوئاهەنگیی نێوان ئەوان و وەزارەتی پێشمەرگە لە باڵاترین ئاستدایە، بەڵام بۆئەوەی پێشمەرگە راستەوخۆ بەشداربێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عێراق لە ناوچە کێشەلەسەرەکان، "پێویستە کۆببینەوە و رێکبکەوین، هەرچەندە زیاتر کۆببینەوە زووتر رێکدەکەوین".
بە گوتەی خەفاجی، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كۆتایی ئه‌م مانگه كۆبوونه‌وه ته‌واوكه‌رییه‌كەیان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامبدرێت. پێیشی وایە، خاڵی ناکۆکیان لەگەڵ پێشمەرگە نییە. "له راستیدا خاڵی ناكۆكمان نییه؛ بەڵکو خاڵی سەرەکی هەن کە له‌سه‌ریان رێككه‌وتووین و ئەو خاڵانەش له‌ناو راپۆرتێك و په‌یامێكی هاوبه‌شدا داڕێژراون".
دەقی هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ لیوا تەحسین خەفاجی، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانە هاوبەشەکانی عێراق
رووداو: ده‌مه‌وێ بزانم گفتوگۆی ئێوه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته چ ئاستێك و ئێستاش له چ قۆناخێكدایه؟
خه‌فاجی: سوپاس بۆ به‌ڕێزتان؛ رێز و سڵاو بۆ بینه‌رانی تۆڕی میدیایی رووداو. له راستیدا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له كۆتاییه‌كانی مانگی ته‌ممووز ئه‌نجامدرا. ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له نێوان فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئاستێكی باڵا سازكرا. سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ش ئاماده‌ی بوون. كۆبوونه‌وه‌كه به‌سه‌رۆكایه‌تیی فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری به‌ڕێوه‌چوو. له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێككه‌وتین و راگه‌یێندراوی هاوبه‌شمان بڵاوكرده‌وه. چه‌ند ورده‌كارییه‌ك ماون و بۆ ئەو مەبەستەش ئەم مانگه كۆده‌بینه‌وه بۆ ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و خاڵانه‌ی له‌سه‌ریان رێككه‌وتووین بۆئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌كاربین بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی كار له نێوان ئێمه و برایانمان له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
رووداو: بۆ جێبه‌جێكردنی كامه رێككه‌وتن و كه‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌نجام ده‌درێت؟
خه‌فاجی: چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كۆتایی ئه‌م مانگه كۆبوونه‌وه ته‌واوكه‌رییه‌كه ئەنجامبدرێت. له راستیدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ده‌بێت و برایانمان له هه‌رێمی كوردستان داوایانكرد كاتیان پێبدرێت بۆ گه‌نگه‌شه‌كردنی به‌شێك له بڕگه‌كان و ئێمه‌ش مۆڵه‌تمان پێدان بۆئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا سه‌رجه‌م پرسه‌كان و بڕگه‌كانی رێككه‌وتنه‌كان یه‌كلایی بكرێنەوە و ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنیان بكرێت.
رووداو: كه‌واته ئێوه چاوه‌ڕێی هه‌رێمی كوردستانن بۆ ده‌ستنیشانكردنی واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو. كۆبوونه‌وه‌كه له كوێ ئه‌نجامده‌درێت و كێن ئه‌وانه‌ی به‌شداری ده‌بن؟
خه‌فاجی: نه‌خێر، نه‌خێر، مه‌به‌ستم ئه‌وه نه‌بوو. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ده‌ست بۆ سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كان براون. هه‌ندێك بابه‌ت هه‌ن برایان له هه‌رێمی كوردستان داوایانكردووە كاتیان پێبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی پرس و راوێژ بكه‌ن له‌گه‌ڵ سه‌رووی خۆیان. دواتر كۆبوونه‌وه ئه‌نجامده‌درێت ئینجا له هه‌ولێر بێت یان به‌غدا، گرنگ ئه‌وه‌یه كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كرێت، ئەوەش دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی سه‌رووی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبكرێ به جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی كاركردنی هاوبه‌شمان كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده‌كرابوو.
رووداو: كام خاڵه کە به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان داوای پێدانی كاتیان كردووە بۆ پرس و راوێژكردن له‌گه‌ڵ سه‌رووی خۆیان؟ ده‌مه‌وێ بزانم خاڵی ناكۆكی نێوانتان كامه‌یه؟
خه‌فاجی: له راستیدا خاڵی ناكۆكمان نییه؛ بەڵکو خاڵی سەرەکی هەن کە له‌سه‌ریان رێككه‌وتووین و ئەو خاڵانەش له‌ناو راپۆرتێك و په‌یامێكی هاوبه‌شدا داڕێژراون. یەکێك لەو خاڵانە بریتییه له پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی نێوان ئێمه و هێزه‌كانی پاسه‌وانی هه‌رێم بۆ هاوئاهه‌نگیكردن به مه‌به‌ستی تۆكمه‌كردنی سنوور، رێگریكردن له قاچاخ، دروستكردنی به‌ربه‌ست بۆ رێگەگرتن لە دزه‌كردنی خەڵک له سنووره‌كان.
دووەم: هاوئاهه‌نگیكردن له ئاڵوگۆڕی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش. سێیەم: كاركردن بۆ دامه‌زراندنی بنكه‌ی هاوبه‌شی نێوان ئێمە و هەرێم له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك، لەو بارەیەوە برایانی کوردمان داوای پێدانی كاتیان لێكردین بۆئه‌وه‌ی پرس و راوێژ به‌سه‌رووی خۆیان بكه‌ن و ره‌زامه‌ندییان لێوه‌ربگرن و گڵۆپی سه‌وزیان بۆ هه‌ڵبكه‌ن بۆ دانانیان.
بۆیه ده‌توانم بڵێم له‌سه‌ر ته‌واوی پرسه‌كان رێككه‌وتووین. هه‌روه‌ها گفتوگۆمان کردووە بۆ دانانی هێز لەنێوان ئێمە و پاسەوانی هەرێم تاوەکو بۆشایی لەنێوانماندا دروستنەبێت.لەسەر زۆربەی ئەو بابه‌تانه رێككه‌وتووین، ته‌نیا چه‌ند ورده‌كارییه‌كی کەم ماون و بۆ ئه‌مه‌ش برایانمان له هه‌رێم داوای كاتیان كرد بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رووی خۆیان له هه‌رێمی كوردستان گه‌نگه‌شه‌یان بكه‌ن و پشت به‌خوا به‌منزیكانه كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوومان ئه‌نجامده‌ده‌ین بۆ ده‌ستكردن به جێبه‌جێكردنی میكانیزمی كاركردنی نێوانمان. هه‌روه‌ها خاڵێكی گرنگیش هه‌بوو له‌سه‌ری رێككه‌وتووین كه بریتییه له راوێژكردن بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سەربازی هاوبه‌ش له نێوان ئێمه و پێشمه‌رگه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش.
رووداو: ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه له كوێ بەڕێوەدەچن و هێزی پێشمه‌رگه چۆن به‌شدار ده‌بن؟
خه‌فاجی: له راستیدا ئه‌م جۆره ئۆپه‌راسیۆنانه پەیوەستن به جۆر و میكانیزمی هه‌ڕه‌شه‌كان كه ئێمه و هه‌رێم ده‌گرێنه‌وه؛ واتە له ئه‌گه‌ری هه‌بوونی زانیاری له‌باره‌ی هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌كدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌گوێره‌ی پلانێك به‌شدارییان پێده‌كرێت. بۆ زانیاریتان، هه‌ر جۆره ئۆپه‌راسیۆنێك دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بكرێت، برایان له هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه زانیاری‌یان ده‌بێت بۆ كاركردنی هاوبه‌ش، ئەوەش به‌مه‌به‌ستی راوه‌دوونانی ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه. بۆیه كاتێك زانیارییمان پێده‌گات له ئه‌گه‌ری بوونی مه‌ترسی له ناوچه‌یه‌كی هاوسنوور له‌گه‌ڵ هه‌رێم یان له‌نزیك سنووری هێزه‌كانی پاسه‌وانی هه‌رێم، به‌دڵنیاییه‌وه كاری هاوبه‌ش له‌نێوان ئێمه و پاسه‌وانانی هه‌رێم دەبێت و ده‌ستده‌كرێت به‌داڕشتنی پلان بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی هاوبه‌ش. ده‌ستمان به‌راوێژكردن و پلاندانان كردووه بۆ ئه‌م بابه‌تانه. په‌نا به خودا له داهاتوویه‌كی نزیكدا گه‌واهیدەری ده‌ستپێكردنی چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێك ده‌بین به به‌شداریی پێشمه‌رگه كه هاوكات ده‌بن بۆ راوه‌دوونانی ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی.
رووداو: له كوێ ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ئه‌نجام ده‌درێن و كه‌ی ئه‌نجام ده‌درێن؟
خه‌فاجی: له راستیدا تاوتوێی میكانیزمی هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌كه‌ین له‌و ناوچانه‌ی كه هێزه‌كانی پاسه‌وانی هه‌رێم و هێزه فیدراڵییه‌كانییان تێدا نییه و داعش له‌و ناوچانه خۆی حه‌شارداوه و دۆخه‌كه‌ی قۆستوه‌ته‌وه و هه‌ر له‌و ناوچانەیشدا خۆی رێكده‌خاته‌وه و رێكخستنه‌كانی به‌هێزده‌كات و كاری تیرۆریستی دژی یه‌كه سه‌ربازییه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتییان ده‌كات. بۆیه ئێمه هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخه‌كە ده‌كه‌ین و راپۆرتی هه‌واڵگریشمان هه‌یە. ئێمه له‌ژێر رۆشنایی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ده‌ست به‌تاوتوێكردنی هه‌موو بابەتێک ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ برایانمان له هه‌رێم گه‌نگه‌شه‌ی چۆنێتی داڕشتنی پلان ده‌كه‌ین و دواتر هێز ته‌رخانده‌كرێت كه پێشمه‌رگه‌ش به‌شدارده‌بێت. ئه‌مانه به‌دڵنیاییه‌وه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌نجامده‌درێن، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووماندا له‌گه‌ڵ برایانمان له هه‌رێم رێكده‌كه‌وین له‌سه‌ر یه‌كلا‌كردنه‌وه‌ی هه‌موو پرس و بابه‌ته‌كان تا ده‌گاته واژۆكردنی ره‌شنووسی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی نێوانمان.
رووداو: ئه‌و خاڵ و بنكه سه‌ربازییانه‌ی كه به‌نیازن پێكه‌وه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه دایانمه‌زرێنن له چ ناوچه‌یه‌ك ده‌بن و میكانیزمی دامه‌زراندنیان چۆن ده‌بێ؟
خه‌فاجی: ئێمه له كۆبوونه‌وه‌مان له هه‌ولێر له‌سه‌ر زۆربه‌ی بڕگه و بابه‌ته‌كان رێككه‌وتین. بابه‌تی خاڵه‌كانیش له‌نێو رێككه‌وتنه‌كه‌دا بوون و ته‌نیا چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كی ورد ماوه كه سه‌رۆكی ئه‌ركانی پێشمه‌رگه و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر داوای پێدانی كاتیان لێكردین بۆ پرس و راوێژكردن له‌گه‌ڵ سه‌رووی خۆیان. به‌ڵام له‌سه‌ر زۆربه‌ی خاڵه سه‌ره‌كییه‌كان رێككه‌وتین. ئێمە رێككه‌وتین کە دەبێت هاوئاهه‌نگی له نێوان ئێمه و برایانمان له هه‌رێم لە بابەتی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش، ئاڵوگۆڕكردنی زانیاریی هه‌واڵگری و ئه‌منی، جووڵاندنی یه‌كه سه‌ربازییه‌كان و رێگریكردن له هه‌ر جۆره رووداوێك كه ببێته هۆی تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كان هەبێت. ئه‌مانه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌رك و چالاكی بنكه‌كانی هاوئاهه‌نگی ده‌بن. ئه‌وانه به‌سه‌ر دیاله، كه‌ركووك، مووسڵ و مه‌خموور دابه‌شكراون.
رووداو: ئه‌و خاڵه سه‌ربازییانه كاتین یان هه‌میشه‌یی ده‌بن و چۆن داده‌مه‌زرێن؟
خه‌فاجی: كاركردن و هاوئاهه‌نگیكردنمان له‌گه‌ڵ هه‌رێم، كارێكی ستراتیژیی دوورمه‌ودایه و پشت به‌یه‌كێتی و سه‌لامه‌تیی عێراق ده‌به‌ستێت. بۆیه ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی كارناكه‌ین، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی كارده‌كه‌ین. به‌دڵنیاییه‌وه دەکرێت هه‌ندێك گۆڕانكاری به‌سه‌ر شێوازی كاركردنمان بێت به‌گوێره‌ی دۆخی ئه‌منی و ئابووری و سیاسیی، به‌ڵام كاركردنمان له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وام ده‌بێت؛ به‌پلان و به‌رنامه كاركردن ده‌بێت و كاتی نابێت.
رووداو: مه‌به‌ستم له‌و خاڵانه بوو كه بڕیاره له دیاله و كه‌ركووك و مه‌خموور دابمه‌زرێن
خه‌فاجی: ئه‌و ناوه‌ند و بنكانه‌ی به‌ڕێزتان ئاماژه‌تان پێدا، هیوادارین له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا كه بڕیاره روونكردنه‌وه له‌باره‌ی زۆربه‌ی بابه‌ته‌كان هه‌بێت و پێویسته برایانمان له هه‌رێمی کوردستان وه‌ڵامی یه‌كلاكه‌ره‌وه و كۆتاییمان پێبده‌ن بۆ كاركردن له‌سه‌ر میكانیزمی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كان، له‌و كۆبوونه‌وه‌ی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له كۆتایی ئه‌م مانگه سازبكرێت.
