یەکەم رووداوی هاتووچۆ لە شەقامی 150 مەتریی هەولێر
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە رووداوێکی هاتووچۆ لە شەقامی 150 مەتریی هەولێر روویداو بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون. گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێریش دەڵێت، یەکەم رووداوی هاتووچۆیە لەو شەقامە و پێشتر هیچ رووداوێکی هاتووچۆ تۆمارنەکراوە.
فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر سەبارەت بە رووداوەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رووداوەکە کاژێر 05:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ روویداوە، لەکاتێکدایە کە هێشتا شەقامەکە لەژێر کارکردن دایە.
رووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵی تایبەت و فۆردێکی تایبەت روویداوە. گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر دەڵێت " لە ئەنجامی رووداوەکە چوار کەس برینداربوون لە سێ کەسیان شۆفێر و سەرنشینی ئۆپڵەکە بوون کە شۆفێرەکە خۆی خەتابار بووە".
بەگوتەی فازڵ حاجی، شۆفێری ئۆپڵەکە خۆی کێشاوە بەو بەربەستە پلاستیکانە کە لەسەر شەقامەکە دانراون. ئەمەش بەمەبەستی سنوورنەبەزاندنی خێرایی. دواتر شۆفێرەکە چووەتە سایدی بەرامبەر و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلەکەی دیکەدا کە لە رێڕەوی خۆی رۆیشتووە.
کارکردن لە شەقامی 150 مەتریی هەولێر کە لە مانگی 9ـی ساڵی رابردووەوە دەستیپێکردووە، بەردەوامە. پرۆژه‌كه، به پێنج قۆناخ جێبه‌جێده‌كرێت، له قۆناخی یه‌كه‌مدا 14 كیلۆمه‌تری ته‌واوده‌كرێت و، رێگەی به‌حركه به رێگەی كۆیه دەگەیێنێت.
شه‌قامی 150 مه‌تری له هه‌ولێر، یه‌كێكه له ستراتیژیترین پرۆژه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، درێژی شه‌قامه‌كه 70 كیلۆمه‌تره و هه‌ر ئاراسته‌یه‌كی نزیكه‌ی 20 مه‌تر پانه و پێنج ئۆتۆمبێل دەتوانن به‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه له‌سه‌ری رێبکەن، بۆ هه‌ر سایدێكیش شاڕێیه‌كی خزمه‌تگوزاری له ته‌نیشتیدا دروستده‌كرێت.
كۆمپانیای هێمن گرووپ له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆی شه‌قامی 150 مه‌تری جێبه‌جێده‌كات. 131 ملیۆن دۆلاری بۆ قۆناخی یه‌كه‌م ته‌رخانكردووه و پاره‌كه وه‌كو قه‌رز لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، هه‌ركات دۆخی دارایی ئاسایی بووه‌وه، حكومه‌ت بۆی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
rudaw
