دوو هەزار و 726 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە عێراق دەستنیشانکران

دوو هەزار و 726 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە عێراق دەستنیشانکران
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق تووشبوونی دوو هەزار و 726 کەس و گیانلەدەستدانی 82 تووشبووی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
لە راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراقدا هاتووە، لە 24 کاژێری رابردوو 18 هەزار و سێ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراون و تەواوی پشکنینەکان لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا تاوەکو ئێستا گەیشتوونەتە یەک ملیۆن و 145 هەزار و 386 پشکنین.

تووشبووە نوێکان لە عێراق دوو هەزار و 726 کەسن و بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەشبوون:

رەسافەی بەغدا: 287 تووشبوو

کەرخی بەغدا: 207 تووشبوو

شاری پزیشکی: 56 تووشبوو

نەجەف: 137 تووشبوو

سلێمانی: 97 تووشبوو

هەولێر 285 تووشبوو

دهۆک: 160 تووشبوو

کەربەلا: 239 تووشبوو

کەرکووک: 150 تووشبوو

دیالە: 65 تووشبوو

واست: 106 تووشبوو

بەسرە: 243 تووشبوو

میسان: 147 تووشبوو

بابل: 124 تووشبوو

دیوانیە: 78 تووشبوو

زیقار: 86 تووشبوو

ئەنبار: 57 تووشبوو

موسەننا: 88 تووشبوو

نەینەوا: 93 تووشبوو

سەلاحەددین: 21 تووشبوو

لە 24 کاژێری رابردوو 82 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی گیانلەدەستدان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە پێنج هەزار و 392 کەس.

کۆی ژمارەی تووشبووانی دەستنیشانکراوی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەپێی ئامارەکانی تەندروستیی عێراق، 150 هەزار و 115 کەسن کە 107 هەزار و 775 کەسیان چاکبوونەتە


rudaw
Top