خۆپیشاندەرانی لوبنان هەڵیانکوتایە سەر دامەزراوە حکومییەکان

خۆپیشاندەرانی لوبنان هەڵیانکوتایە سەر دامەزراوە حکومییەکان
خۆپیشاندەرانی لوبنان هەڵیانکوتایە سەر چەند وەزارەتێک و یەکێتی بانقەکانی لوبنان، بەمەش گرژی لە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران دروستبوو.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەهۆی خۆپیشاندانەکان پۆلیسێک گیانی لەدەستداوە و 117 خۆپیشاندەریش برینداربوون. هەروەها ئاگر لە مەیدانی شەهیدان لە بەیروت کەوتووەتەوە.
لە درێژەی خۆپیشاندانەکان، دەیان خۆپیشاندەر هەڵیانکوتایە سەر وەزارەتی دەرەوەی لوبنان و تێیدا وێنەی سەرۆکی لوبنان، میشایل عون، سووتێنرا.
دوا بە دوای ئەوە، خۆپیشاندەران چوونە سەر وەزارەتی وزە و ئابووری.
خۆپیشاندەران داوای سزادانی ئەوانە دەکەن کە بوونە هۆی تەقینەوە گەورەکەی رۆژی سێشەممە کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی 158 کەس و برینداربوونی شەش هەزاری دیکە.
لای خۆیەوە حەسەن دیاب سەرۆک وەزیرانی لوبنان، داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات
Top