شێخ جه‌عفه‌ر: گومانمان هەیە داعش لە سنووری خانەقین پەنا دەدرێت
شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ڕایگەیاند: "چەکدارانی داعش له خانه‌قین په‌یدا بوونه‌ته‌وه و بەم بۆنەوە ترس له‌ناو كاكه‌ییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه، چونکە ده‌ست نااارێزن یان به هاوه‌ن یان به قه‌ناس خه‌ڵك ده‌كه‌نه ئامانج و دوێنێ شه‌و له هێزی عێراقیان داوه و كوژراویان هه‌بووه".
ئەو بەرپرسەی پارتی گوتیشی: "له ناوچەکانی "نه‌فتخانه و گوندی دارا و مێخاس" داعش جووڵه‌ی به‌هێزه و ئێمه گومانمان هه‌یه داعش له‌و سنووره په‌نا بدرێت، چونكه به شەو دروست ده‌بن و به رۆژ نامێنن و ناشكرێت به شه‌و و رۆژێك ئاوا جووڵه بكه‌ن، بۆیه گومانمان هه‌یه شوێنی مانه‌وه‌یان هه‌بێت و به‌رنامه‌یه‌كی دیكه‌شیان هه‌یه کە دانانی بۆمبه و له دووره‌وه قهناسبهدهستهكان كار ده‌كه‌ن".
گوتیشی: "مسته‌فا كازمیش هێزی ناردووه‌تە مه‌رزی مه‌نده‌لی و كۆنترۆڵی كردووه و سنووری مونزەریهشیان كۆنترۆڵ كردووه و بەرپرسایەتییەکەیان له حه‌شدی شەعبی وه‌رگرتووه و كاتی خۆی حه‌شدی شەعبی لەو ناوچانە قاچاخێكی زۆریان ده‌كرد و ئێستا مه‌رزه‌كه كه‌وتوه‌ته ده‌ست هێزی عێراق، و ئێستاش حه‌شد ده‌ستیان كردووه به دژایه‌تیی هێزه‌كه‌ی كازمی".
شێخ جەعفەر ئاماژەی بەوەش کرد گرووپی زۆر و جۆرۆراوجۆر له ناوچه‌كه هه‌یه به‌تایبه‌ت گروپه‌كانی نزیك له ده‌ره‌وه‌ی عێراق و له سه‌عدیه و به‌عقووبه میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ده‌ستیان به بانگەشە و بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراو كردووه گوایه پێشمه‌رگه دێته‌وه بۆ خانه‌قین، به‌تایبه‌ت گرووپی خزعه‌لی و سه‌رایاسه‌لام به توندی دژایه‌تیی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و له‌و روانگه‌وه خه‌ڵك هان ده‌ده‌ن رێگری له‌م هه‌نگاوه بكه‌ن".
باس‌نیوز
