هەولێر.. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی داوایەک لە هاووڵاتیان دەکات

هەولێر.. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی داوایەک لە هاووڵاتیان دەکات
ژمارەی تووشبوان بە پەتای كۆرۆنا ڕۆژانە لە هەڵكشاندایە و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی لە هەولێر داوا لەو هاووڵاتیان دەكات ئەوانەی نیشانەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنایان هەیە، پێویستە بێنە نەخۆشخانە.

د. شاخەوان خەیلانی بەڕێوبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی بۆ تووشبوانی كۆرۆنا لە هەولێر ڕایگەیاند: "ئێستا 60 نەخۆش لە نەخۆشخانەی ئیماراتی خەوێندراون كە ئامێری هەناسەدانیان بۆ دانراوە و جێگاش نییە نەخۆشی تر وەبگرین كە ڕێژەیان زۆرە.

گوتیشی: زۆر هەوڵمان دا لەگەڵ هاووڵاتیان و پێمان ڕاگەیاندن كە ئەم ڤایرۆسە زۆر ترسناكە و تایبەت بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، بەڵام هاووڵاتیان گوێیان پێ نەدا، ئەوانەی كە نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، ئەگەر تووشی كۆرونا بن، ئاسایە ئەگەر تەنگەنەفەس بن و گیان لەدەست بدەن، چونكە بەرگەی ئەم ڤایرۆسە ناگرن".

ڕاشی گەیاند: "ئەوانەی نیشانەی قورسیان هەیە و تەنگەنەفەسن، پێویستە بێنە نەخۆشخانە و نابێت لە ماڵەوە بن، چونكە لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی دكتۆردا دەبن و دەتوانرێت بە زووترین كات چارەسەریان بۆ بكرێت و ڕەوانەی ماڵەوە بكرێنەوە".












باسنیوز



Top