له سۆران 45 كه‌سى دیكه تووشى كۆر‌ونا بوون
كرمانج عزه‌ت ده‌رگه‌ڵه‌یی، قایمقامى سۆران ڕاگه‌یاند: "له ماوه‌ى 24 كاژمێرى ڕابردوودا، له سۆران و له كۆی 96 پشكنینى كۆرۆنا، 45 كه‌سى دیكه تووشى په‌تاكه بوونه.
باسى له‌وه‌ش كرد، تووشبووه‌كان دوویان له سنوورى ڕواندزن، دووى دیكه‌یان له ناحیه‌ى خه‌لیفانن، ئه‌وانی دیكه له‌نێو سه‌نته‌رى شارى سۆرانن له گه‌ڕه‌كه‌كانى: ئازادى، شۆڕش، زانیارى، به‌رخودان، شه‌هیدانى جندیان، بارزان، هه‌رێم، شۆرش و زۆزك.
قایمقامى سۆران هۆشدارى ده‌دات و ده‌ڵێت: "ئێستا ئه‌و په‌تایه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو بڵاو بووته‌وه، له هه‌موو ماڵێكدا بوونى هه‌یه، پێویسته هاووڵاتییان خۆپارێزى بكه‌ن، چونكه دۆخه‌كه له مه‌ترسى دایه".
باس‌نیوز
