له ڕووداوێکی هاتوچۆدا حاجی ئه‌حمه‌د عه‌زیز ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری گوڵان له‌گه‌ڵ هاوژین و كوڕێكی ماڵئاوایی لێ كردین
به داخ و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی حاجی ئه‌حمه‌د عه‌زیز ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری گوڵان له‌گه‌ڵ هاوژین و كوڕێكی راده‌گه‌یه‌نین، كه له رووداوێکی هاتۆچۆ له‌نێوان رێگه‌ی هه‌ولێر و كۆیه بوونه قوربانی.
خوالێخۆشبوو حاجی ئه‌حمه‌د عه‌زیز یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه وه‌رزشییه‌كانی هه‌ولێر و، ناوبژیوانی پله یه‌كی عێراق بووه و ئه‌ندامی ناوبژیوانانی كوردستان بووه و سه‌رپه‌رشتیاریی یارییه ناوخۆییه‌كانی عێراق و كوردستان كردووه، نزیكه‌ی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كیشه سه‌رپه‌رشتیاری فایلی وه‌رزشیی گۆڤاری گوڵان و رۆژنامه‌ی ئێواره گوڵان بووه .
له‌م ڕووداوە جه‌گبڕه‌دا کە بۆ هاوکارانی کارەساتێکی گەورەیە، به‌ناوی سه‌رنووسه‌ر و ته‌واوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی نووسه‌ران و تێكڕای كارمه‌ندانی ده‌زگاكه‌مانه‌وه ، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی خوالێخۆشبوو و ته‌واوی وه‌رزشوانانی كوردستان ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها ده‌زگای گوڵانیش وه‌ك به‌شێك له بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو ، به‌داخه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا ناتوانین به‌شێك بین له پرسه‌كه‌ی و پێشوازی له‌میوانان بكه‌ین. له په‌روه‌ردگار ده‌پاڕێینه‌وه كه خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات و، سه‌بووریی ئێمه و بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌شیان بدات و، دوایین كۆستی هه‌موو لایه‌ك بێت .. انا لله و انا الیه را‌جعون
گۆڤاری گوڵان
