دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان

دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان
ئەمڕۆ ئێوارە بەهای دۆلار، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، رووی لە دابەزین کرد، بەبەراورد لەگەڵ بەیانی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/8/2020، لەکاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، رووی لە دابەزین کرد و بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 123 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 123 هەزار و 850 دینار بوو.
هەروەها نرخی نەوتیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، رووی لە بەرزبوونەوە کرد و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 45 دۆلار و 24 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 42 دۆلار و 04 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات نرخی زێڕیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، رووی لە بەرزبوونەوە کرد و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 2055 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕیش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە:
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 - 306,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 - 360,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 - 480,000 دینار





basnwes
Top