تەندروستیی شەقڵاوە: زیادبوونی ژمارەی تووشبوان بە کۆرۆنا لە سنوورەکە جێگەی مەترسییە

تەندروستیی شەقڵاوە: زیادبوونی ژمارەی تووشبوان بە کۆرۆنا لە سنوورەکە جێگەی مەترسییە
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی شەقڵاوە، هۆشداری دەدات کە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە سنوورەكەمان جێگەی مەترسییە و پێویستە هاووڵاتیان پابەندی رێنماییە خۆپارێزییەکان بن.

محەمەد ئامۆكەیی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی قەزای شەقڵاوە، رایگەیاند: "لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان زیاتر لە 180 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون و ئێستاش رێژەكە لە زیادبووندایە و پێویستە هاووڵاتیان بە بەكارهێنانی كەرستەكانی خۆپارێزیەکان و دووركەتنەوەیان لە شوێنە قەرەباڵغییەكان، زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن".

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستەی شەقڵاوە، ئەوەشی خستە ڕوو: "رۆژانە بە دەیان پشكنین بۆ هاووڵاتیان ئەنجام دەدرێت و رێوشوێنە تەندروستییەكان توندوتۆڵتر كراون و ئەركە هەموو لایەكیش هاوكار بێت بۆ ئەوەی لەم ڤایرۆسە پارێزراو بن".














باسنیوز


Top