سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كى بۆ بنه‌ماڵه‌ى سلێمان خالید ئاژگه‌یی بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 6/8/2020، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: "بەڕێز دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا و بنەماڵەی بەڕێزی کاک سلێمان خالید ئاژگەیی، بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک سلێمان، كوڕەگەورەی تێکۆشەری دێرین خالید ئاژگەییم پێ گەیشت، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم".

سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ پرسه‌نامه‌كه‌دا ده‌شڵێت: "خوای گەورە بە بەهەشتی شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت".












باسنيوز



Top