كرمانج عزه‌ت : له سۆران 31 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6/8/2020، كرمانج عزه‌ت ده‌رگه‌ڵه‌یی، قایمقامى سۆران، له پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له ئه‌نجامى پشكنینى 24 كاتژمێرى ڕابردوو، له كۆى 129 پشكنینى كۆرۆنا، 31 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاكه تۆمار كران.
باسى له‌وه‌ش كردووه، یه‌كێك له‌و 31 كه‌سه دانیشتووى گه‌ڕه‌كى (گه‌رده‌گه‌رد)ى ڕواندز بوو، یه‌كێكیشیان دانیشتووى مێرگه‌سۆر، دوو كه‌سى دیكه‌ش دانیشتووى ڕێزان و خه‌لیفان بوون، ئه‌وانه‌ى دیكه‌ش دانیشتووى ناو سۆران بوون له گه‌ڕه‌كه‌كانى: کانی، ئازادی، نەھری، دیانا، بارزان، گەڵاڵە، جندیان، شەھیدانی ئازادی، مه‌جیداوا، باڵەکیان، ھەرێم، بەرخودان، دیانای کۆن، شۆڕش، 26ى گوڵان و قه‌ندیل.
باسنيوز
