گوندێکی کەرکووک تاوەکو ئێستا داوای هیچ خزمەتگوزارییەکیان لە حکومەت نەکردووە
محه‌ممه‌د ره‌ئوف، دانیشتووی گوندی گومبه‌تله‌ر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند، ''هه‌ر ماڵێک 22 هه‌زار دیناری كه‌وته سه‌ر، به‌هۆی قه‌ده‌خه‌ی هاتووچۆوه كه‌س ده‌رناچێ، گه‌نجه‌كان له ماڵ بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌یان دانا کە بۆیه بكرێن و کۆڵانه‌كان ره‌نگ بكه‌ن، پشت به خودا كه‌ركووكیش وا ده‌بێت و کۆڵانه‌كانی دیكه‌ش بیانه‌وێت هاوكاریان ده‌بین، تاوەکو ئێستا بیرمان له‌وه نه‌كردووەته ئه‌وه كورده و ئه‌وه توركمان و عه‌ره‌به، هه‌مووان وه‌كو خوشك و براین و له باب و باپیرانمانه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ین".
ئیبراهیم خه‌لیل دانیشتووی گونده‌كەیە و ده‌ڵێت ''حكومه‌ت پاره‌ی شاره‌وانیمان بۆ خه‌رج ناكات، ئێمه له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆمان ئه‌و پاره‌یه ده‌ده‌ین و هه‌ر ماڵە و پێنج هه‌زار دینار ده‌دات و خۆڵ و خاشاكه‌كان خاوێن ده‌كاته‌وه، هه‌ما‌هه‌نگی له‌نێوانمان هه‌یه و ئێستا موختار و ریش سپیی گونده‌كه بیریان له‌وه كردووەته‌وه کە هه‌موو گونده‌كه ره‌نگ بكه‌ن".
تاكه مزگه‌وتی گوندی گومبه‌تله‌ر له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌یه‌كی گونده‌كه، لەسەر ئەرکی خەڵک دروستکراون.
عسام محه‌ممه‌د، موختاری گوندی گومبه‌تله‌ر باسی لەوە کرد، مزگەوتەکەیان سەر بە ئەوقاف نییە و ساڵانە خۆیان نۆژەنی دەکەنەوە.
گونده‌كه لە 200 ماڵ پێکدێت، تاوەکو ئێستا داوای هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كیان له حكومه‌ت نه‌كردووه و هه‌ر پێداویستییه‌كیان هه‌بێت، خۆیان پاره‌یان كۆكردووەته‌وه و دابینیان كردووه.
rudaw
