لە ئاکرێ دوو کەس 40 کەسیان تووشی کۆرۆنا کرد

لە ئاکرێ دوو کەس 40 کەسیان تووشی کۆرۆنا کرد

لە ئاکرێ دوو کەس 40 کەسیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد، ئەوەش دوای ئەوەی ئەو دوو کەسە بۆ جەژن چوونەتە هەولێر و لە گەڕانەوەدا هەرکەسێکیان بینیوە بەریەککەوتنیان لەگەڵی هەبووە و تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنایان کردووە.

یەکێک لەو دوو کەسە کە پیاوێکی خەڵکی گوندی تلبوک-ە، 31 کەسی تووشی کۆرۆنا کردووە، ئەوی دیکەشیان کە ژنێکە و سەردانی هەولێری کردووە، لە گەڕانەوەیدا حەوت کەسی لە گوندەکەیان [گوندی گۆرانکای مەزن] تووشی کۆرۆنا کردووە. هەردوو گوندەکە کەرەنتین کراون.

لە پارێزگای دهۆک رێوشوێن گیراوەتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلێکی دیکەی کۆرۆنا، د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک رایگەیاندووە، هاتووچۆی دهۆک لەگەڵ پارێزگاکانی دیکە رادەگرن.

تاوەکو ئێستا لە دهۆک 902 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 405 تووشبوو چاکبوونەتەوە و شەش تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.








rudaw
Top