خورماتوو... دوو بەرپرسی حەشدی شەعبی دەستگیر كران

خورماتوو... دوو بەرپرسی حەشدی شەعبی دەستگیر كران
ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری خورماتوو دوو گەورە بازرگانی مادە هۆشبەرەكان دەستگیر كران، كە بەرپرسن لە ناو میلیشیاكانی عەسایبی ئەهلی حەقی سەر بە حەشدی شەعبی.

خالید محەمەد ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی خورماتوو (باسنیوز)ی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە دوو گەورە بازرگانی مادەی هۆشبەر كە خەڵكی خورماتوون، لە شارەكە دەستگیر كران".

گوتیشی یەكێك لە بازرگانەكان پێشتر بە تۆمەتی كڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەكانەوە دەستگیر كراوە، دوای ماوەیەك ئازاد كراوە، ئەمڕۆ لەگەڵ گەورە بازرگانێكی تر توانرا دەستگیر بكرێن.

ئەو ئەفسەرە ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە پێش جەژنی قوربانیش، پۆلیس چەند كەسێكی دەستگیر كردووە كە تۆمەتبارن بە بەكارهێنانی مادە هۆشبەرەكان لە خورماتوو و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.









basnwes
Top