لە هەرێمی کوردستان لە جەژنی قورباندا 10 هەزار و 624 سەر ئاژەڵی گەورە و بچووک کراونەتە قوربانی، کە هەشت هەزار و 860 مەڕ و بزن و هەزار و 770 رەشەوڵاخ بوون

لە هەرێمی کوردستان لە جەژنی قورباندا 10 هەزار و 624 سەر ئاژەڵی گەورە و بچووک کراونەتە قوربانی، کە هەشت هەزار و 860 مەڕ و بزن و هەزار و 770 رەشەوڵاخ بوون
ە هەرێمی کوردستان لە جەژنی قورباندا 10 هەزار و 624 سەر ئاژەڵی گەورە و بچووک کراونەتە قوربانی، کە هەشت هەزار و 860 مەڕ و بزن و هەزار و 770 رەشەوڵاخ بوون.

لە جەژنی قورباندا مەڕ، بزن و رەشەوڵاخ دەکرێنە قوربانی، بەو مەرجەی تەمەنیان لە دوو ساڵ کەمتر نەبێت. بەھۆی داخستنی سنوورەکانیشەوە نرخی ئاژەڵ بەرزبووەتەوە، بەجۆرێک نرخی کیلۆیەک گۆشت بە زیندەقەپان لە چوار ھەزار دینارەوە دەستپێدەکات بۆ پێنج هەزار و 500 دینار.

حەکیم حامید کە خاوەن ئاژەڵە باس لەوە دەکات کە ئەمساڵ بازاڕ خراپ نەبووە لەچاو بێ مووچەییدا و دەڵێت "بازاڕ باشتربوو، بەڵام بەراورد بە ساڵانی رابردوو، کەمتربوو".

لە کوشتارگەی ھەڵەبجە 100 ئاژەڵی بچووک و 50 رەشەوڵاخ کراونەتە قوربانی، بەڵام رێژەیەکی زۆر لە دەرەوەی کوشتارگەکانەوە سەربڕدراون.

فەھمی والی، پزیشکی ڤێتێرنەری لە کوشتارگەی ھەڵەبجە دەڵێت "ئێمە لە یەکەم رۆژی جەژنەوە دەرگای کوشتارگەمان کردووەتەوە بۆ ئەو کەسانەی قوربانی دەکەن، بە دوو شێوە کار دەکرێت، بەشێک بۆ ئەوانەی قوربانی دەکەن و بەشێک بۆ قەسابەکانی بازاڕ کە بۆ شوێنە گەشتیارییەکان گۆشتیان پێویستە، بەڵام بەداخەوە زۆرێک لە خەڵک لە دەرەوەی کوشتارگە قوربانییەکانیان دەکەن بەھۆی نەبوونی ھۆشیاریی تەندروستییەوە، ئەو گۆشتانەی دێنە کوشتارگەکەمان پشکنینیان بۆ دەکەین، چەندین ئاژەڵمان فڕێداوە و ئاژەڵێکی زۆریش باشبوون".

قوربانیکردن لە کوشتارگەی هەڵەبجە بەراورد بە ساڵی رابردوو 30% کەمیکردووە.



rudaw
Top