دوو تۆمەتبار لە هەولێر بە ئۆتۆمبێل لە منداڵێك دەدەن و دواتر فڕێی دەدەن
پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد كە بنكەی پۆلیسی باداوەی سەر بە بەشی ڕۆژهەڵاتی پۆلیسی ناوشار لە پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دوو تۆمەتباریان بە ناوەكانی (ا.ن.خ) و (ع.م.ا) كە دانیشتووی گەڕەکی باداوەن، دەستگیر كردووە.
ئەوەش ڕوون كراوەتەوە كە تۆمەتبارەكان بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (ئۆباما) لە منداڵێكی تەمەن شەش ساڵانیان داوە بە ناوی (دواڕۆژ کارزان خەسرەو) دواتر گوایە منداڵەکە دەبەنە نەخۆشخانە، بەڵام لە شوێنێکی نزیک لە ڕووداوەکە فڕێیان داوە.
ئەوەش ئاشكرا كراوە كە تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە، بۆیە بەپێی ماددە (23ی هاتوچۆ) بەند کران و ڕووبەڕووی یاسا کرانەوە.
باسنيوز
