لە کەمپێکێ ئاوارەکان لە سنووری دهۆک ئاگر کەوتەوە
لەمبارەوە بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگای دهۆک ڕايگەیاند: "لە ئەنجامی ئەو ئاگرکەوتنەوەیە لەناو کەمپی کەبەرتوو، سێ خێوەت و دوو خواردنەگەی ئاوارەکان بەتەواوی سووتاون و زیانی مادی بە ئاوارەکان گەیشتووە".
بێوار عەبدولعەزیز گوتیشی: "بەڵام ئەو ڕووداوی ئاگرتنەوەیە زیانی گیانیی نەبووە و ئێستاش ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە و دۆخەکە ئاساییە".
باسنيوز
