جێگری پارێزگاری هه‌ولێر: پێشبینی ده‌كه‌ین دۆخەکە به‌ره‌و خراپتر بڕوات
هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر بەدەنگی ئەمریکای راگەیاند، "له چوار ڕۆژی ڕابردودا ڕۆژانه نزیكه‌ی 200 نه‌خۆش تۆماركراون، كه پشكنینییان بۆ ده‌كرێت له تاقیگه‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر، له پشكنینه‌كه ده‌رده‌چێت، كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن، به‌ڵام به‌ڕێزێك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌وه‌ی ڕون كردبوه‌وه ئه‌گه‌ر ڕۆژانه 200 كه‌س ده‌ربچێت له تاقیگه‌كان، كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن كه‌واته 2000 كه‌س توشبوه".
نه‌خۆشه‌كان زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان به نیشانه‌وه دێنه نه‌خۆشخانه، كاتێك كه نیشانه‌یان لێ ده‌رده‌چێت و ده‌چن پشكنین ده‌كه‌ن، كه‌واته رێژه‌كه زۆر زیاتر له جاران بڵاوبوەتهوه
ئاماژەی بەوەشکردوە، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی 2000 یان نییه رۆژانه 200 كه‌س له شاری هه‌ولێر، بابڵێن له پشكنینه‌كان ده‌رچون، كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن، بۆیه دۆخی ته‌ندروستی له هه‌ڵكشانی سێیه‌مدایه، كه هه‌ڵكشانێكی زۆره، نه‌خۆشه‌كان زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان به نیشانه‌وه دێنه نه‌خۆشخانه، كاتێك كه نیشانه‌یان لێ ده‌رده‌چێت و ده‌چن پشكنین ده‌كه‌ن، كه‌واته رێژه‌كه زۆر زیاتر له جاران بڵاوبوەتهوه، له هه‌مو گه‌ڕه‌كه‌كان له كۆڵانه‌كان، له ناو ماڵه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌رگه‌ی ناگرن، گیانلەدەستدەدەن، رۆژانه 8 بۆ 10 نه‌خۆش كه‌متر و زیاتر رۆژانه مردن هه‌یه.
سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا، هێمن قادر ئاماژه‌یكرد، "له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه، له زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا باسیان له‌وه كرد، كه ده‌بێت هه‌مو مرۆڤایه‌تی ئه‌و په‌تایه بگرن، كه‌واته به‌ره‌و ئه‌وه بچین به‌رگری له‌شی گشتی بڵاوبێته‌وه، بۆیه ئێمه له شاری هه‌ولێر هه‌ر زو زۆر شوێنمان داخست، له سه‌ره‌تا داخستنی ده‌وامی قوتابخانه‌كان، هۆڵه‌كانی بۆنه‌ی ئاینی و زانكۆیه‌كان، ئێمه دامانخستن، هه‌مو مه‌به‌سته‌كه كه له‌سه‌ره‌تای مانگی سێ-وه بو، هیوای ئێمه ئه‌وه بو له زوترین كات چاره‌سه‌ر بدۆزرێته‌وه، یان ڤاكسینی ئه‌و ڤایرۆسه بدۆزرێته‌وه، له كاتێكدا ئێمه هیوای ئه‌وه‌مان ده‌خواست كه به‌ره‌و وه‌رزی هاوین و گه‌رما بڕۆین ئه‌م ڤایڕه‌سه نامێنێت".
قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و رێكاره‌كانی خۆپارێزی و داخستنی شوێنه گشتییه‌كان هه‌مو هۆكاربون، كه ئێمه بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه‌مان هێواش كرده‌وه و دوامانخست بۆ كاتێكی تر
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌شی وت، "قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و رێكاره‌كانی خۆپارێزی و داخستنی شوێنه گشتییه‌كان هه‌مو هۆكاربون، كه ئێمه بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه‌مان هێواش كرده‌وه و دوامانخست بۆ كاتێكی تر، كه‌واته ئه‌و ڤایرۆسه هه‌ر بڵاوده‌بێته‌وه و ده‌بێت هه‌موو كه‌سێك بیگرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمه هێواش بڵاوبێته‌وه بۆئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ئێمه بتوانن چاره‌سه‌ری نه‌خۆش بكه‌ن، پێرێ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر جێگه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌مابو یه‌ك نه‌خۆشی لێ وه‌ربگیرێت".
ده‌رباره‌ی دۆخی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر وتی، "له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و ڤایرۆسه زۆر به‌ڕونی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و خودی سه‌رۆكی حكومه‌تیش ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه توانا و ده‌سه‌ڵاتی ته‌ندروستی ئێمه زۆر سنورداره، كه‌واته ئێمه له‌ڕوی ته‌ندروستییه‌وه توانای ئه‌وه‌مان نییه ئه‌و هه‌مو نه‌خۆشه له‌خۆمان بگرین، هه‌م له توانای كادیری پزیشكی و هه‌م له ڕوی توانای شوێنه‌وه، هه‌میش وه‌كو چاره‌سه‌ر ئێمه نا‌توانیین ئه‌و هه‌مو نه‌خۆشه‌كان له‌خۆمان بگرین".
له دو رۆژی رابردودا بیر له‌وه‌كراوه‌ته‌وه، كه دو نه‌خۆشخانه‌ی تر ده‌ستنیشان بكرێت و ئاماده بكرێت بۆ وه‌رگرتنی نه‌خۆشه‌كانی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ئەوەشی خستەڕو، "داوای ئه‌وه‌مان ده‌كرد، كه هاوڵاتییان خۆیان بپارێزن، ده‌یان جار و سه‌دان جار ئه‌وه له هه‌مو ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه له‌ڕوی ته‌ندروستییه‌وه ئێمه نا‌توانیین نه‌خۆشێكی زۆر له‌خۆمان بگرین، به‌ڵام كاتێك كه ڤایرۆسه‌كه بڵاوبوه‌وه و له‌م كاته‌ی كه ئێستا ئێمه‌ی تێداین، له دو رۆژی رابردودا بیر له‌وه‌كراوه‌ته‌وه، كه دو نه‌خۆشخانه‌ی تر ده‌ستنیشان بكرێت و ئاماده بكرێت بۆ وه‌رگرتنی نه‌خۆشه‌كانی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا، نه‌خۆشخانه‌ی ڕۆژئاوا، ئه‌مڕۆ له‌وانه‌یه بتوانێت نه‌خۆش وه‌ربگرێت".
"ئێمه توانایه‌كی زۆر خراپمان هه‌یه له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه، كه نا‌توانیین نه‌خۆشێكی زۆر له‌خۆمان بگرین له‌هه‌مانكاتیشدا كه جێگا ده‌بێت بۆ نه‌خۆشی تر ئه‌وه‌یه، كه خۆشبه‌ختانه به‌شێك له نه‌خۆشه‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر و به‌ره‌و چاكبونه‌وه ده‌چن، كه ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه ده‌كرێنه‌وه و ده‌توانرێت شوێنه‌كانی ئه‌وان سودی لێوه‌ربگرین بۆ نه‌خۆشی نوێ تا وه‌ریانبگرین"، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر وایوت.
ده‌توانیین بڵێن به‌سه‌دان نه‌خۆش هه‌ن كه له بنه‌ڕه‌تدا پشكنینییان ئه‌نجام نه‌داوه، یا به‌بێ پشكنینی تاقیگه ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراون
ده‌رباره‌ی ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا، له شاری هه‌ولێر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرهسهكهوه؟ هێمن قادر ده‌ڵێت، "تا دوێنێ 4747 كه‌س توشی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا بوون، ئه‌وه‌ی كه پشكنینیان بۆ كراوه له تاقیگه‌ی ناوه‌ندی، له هه‌ولێر، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانیین بڵێن به‌سه‌دان نه‌خۆش هه‌ن كه له بنه‌ڕه‌تدا پشكنینییان ئه‌نجام نه‌داوه، یا به‌بێ پشكنینی تاقیگه ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراوه، یان چاره‌سه‌ری وه‌رگرتوه و چاكیش بوەته‌وه، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆ به‌دڵنیاییه‌وه رێژه‌كه زیادیكردوه به‌ره‌و نزیكه‌ی 5000 هه‌زار توش بو چوه".
له‌باره‌ی کەمی ئۆكسجین له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر، به تایبه‌ت نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری، هێمن قادر وتی، "سه‌رچاوه‌ی ئۆكسجین، چه‌ند جۆرێكی هه‌یه، ئۆكسجین له ڕێگه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی كه نه‌خۆشخانه‌ی گه‌وره‌ن وه‌ك نه‌خۆشخانه‌ی شاری هه‌ولێر، خۆی ئامێری كارگه‌ی ئۆكسجینی هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له كاركه‌وتوه چه‌ند ساڵێكه، ئێستا خه‌رێكی چاره‌سه‌ر و چاكردنهوهین، له 10 ڕۆژی داهاتوو چاكده‌كرێته‌وه، به‌ڵام به‌دیلی ئه‌وه ئۆكسجینی شل به‌كاردێت، بۆ نه‌خۆشخانه، به‌ڵام به‌هه‌مان شێوه توانای نه‌خۆشخانه‌كه له ڕووی بینا و له ڕوی لۆجیستیكهوه ئه‌و سیسته‌مه مه‌ركه‌زییه‌ی كه هه‌یه‌تی، بۆ دابه‌شكردنی ئۆكسجین له ژووره‌كان و له شوێنی چاودێری چڕ به‌شێكییان له كاركه‌وتون بهدیلیشییان نییه بۆ گۆڕینییان، چونكه له ساڵی 1984له لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی یابانییه‌وه دروستكراوه".
ئیعتمادی زۆری نه‌خۆشخانه له‌سه‌ر ئۆكسجینی بوتڵه، ئۆكسجینی بوتڵیش له‌ڕوی به‌كارهێنانییه‌وه زۆر سه‌خته زۆر ئه‌سته‌مه
رونیشیکردەوە، "ئیعتمادی زۆری نه‌خۆشخانه له‌سه‌ر ئۆكسجینی بوتڵه، ئۆكسجینی بوتڵیش له‌ڕوی به‌كارهێنانییه‌وه زۆر سه‌خته زۆر ئه‌سته‌مه ئه‌و هه‌مو بوتڵه ئۆكسجینه له 5 نهۆمی نه‌خۆشخانه به‌كاربهێنیت، له‌وانه‌یه ئه‌سته‌م بێت و ئاسان نه‌بێت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئێمه توانیمان وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر و ئێمه‌ش وه‌كو ئیداره، كه سهرپهرشتیمانكردوه هاوكارییان بوین له كاتی ئێستا كێشه‌كه نه‌ماوه و ئۆكسجینی باش دابین ده‌كرێت، به‌ڵام سیسته‌می پێدانی به‌نه‌خۆشه‌كان وه‌كو پێویست نییه، خوازیارین كه چاره‌سه‌ر بكرێت یان ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه به‌ره‌و كه‌می بڕوات نه‌خۆشه‌كان بگوازرێنه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی تر و ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه به‌تاڵ بكه‌ین و به‌كاری نههێنیین بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی كۆرۆنا".
خەندان
