قایمقامی سۆران لەبارەی نەخۆشخانەی ئاشتی هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

قایمقامی سۆران لەبارەی نەخۆشخانەی ئاشتی هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە


قایمقامی سۆران ئاشکرای کرد ئەمڕۆ چوارشەممە نەخۆشخانەی ئاشتیی سۆران بە دەرمانی دژە ڤایرۆس دەڕشێندرێت و پاک دەکرێتەوە، بۆیە هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە نەخۆشخانەکە ئەمڕۆ داخراو دەبێت.

كرمانج عزەت قایمقامی سۆران ڕاگەیاند: "بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرونا و تەشەنەكردنی ڤایرۆسەكە لە گەشت كوچە و كوڵانێكی شاری سۆران، ئەمڕۆ چوارشەممە 5-8-2020 لەلایەن تیمی تەندروستی سۆرانەوە نەخۆشخانەی ئاشتی بە دەرمانی دژە ڤایرۆس دەڕشێندرێت و پاک دەکرێتەوە".

قایمقامی سۆران ڕاشی گەیاند: "داوا لە هاووڵاتیانی سۆران دەكەین كە ئەمڕۆ سەردانی نەخۆشخانەی ئاشتی نەكەن، چونكە بەهۆی ڕشاندن و پاکكردنەوەی بۆ ماوەی یەك ڕۆژ دادەخرێت".

کرمانج عزەت گوتیشی: "ئێستا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرونا لە حاڵەتێكی زۆر مەترسیدار دایە و پێویستە هاووڵاتیان خۆپارێزی بكەن".









باسنيوز
Top