دانیشتوانی گوندێکی كەركووك لەسەر ئەركی خۆیان كۆڵانەكانیان دەڕازێننەوە
گوندەكە ناوی (گومبەتلەر)ە و دەكەوێتە رۆژئاوای كەركووكەوە و لەلایەن دانیشتوانی گوندەكەوە، ماوەی چەند رۆژێكە لەسەر ئەركی خۆیان دەستیان بە بۆیاخكردن و جوانكردن و سەوزكردنی كۆڵانەكانی گوندەكەیان كردووە.
ئەمە لە كاتێكدایە كە ئیدارەی سەپێندراوی كەركووك، گوندەكانی سنوووری پارێزگای كەركووكی لە هەموو ڕوویەكەوە بەتایبەت خزمەتگوزارییەوە فەرامۆش كردووە.
باسنيوز
