ڕانیە.. تەرمی گەنجێک بە خنکێندراوی گەیەندرایە نەخۆشخانە
شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ سێسەممە 2020.8.4 تەرمی گەنجێکی تەمەن٢١ ساڵ لە ڕەگەزی نێر و بەناوی (ئـ.ر) دانیشتووی ڕانیە بە خنکێندراوی گەیەندرایە پزیشکی دادوەریی ڕانیە کە شوێنەواری پەت بە ملییەوە ھەبووە".
گوتیشی: "بە گوتەی کەسوکاری کۆچکردووەکە، ناوبراو لە ماڵەکەی خۆیان خۆی ھەڵواسیوە و بەو ھۆیەشەوە گیانی لەدەست داوە و ئێساشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە".
باسنیوز
