وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی پەکەکە رونکردنەوە دەدات

 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی پەکەکە رونکردنەوە دەدات
وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی رەتدەکەنەوە کە دەڵێن کاربەدەستانی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە نزیک قەندیل کۆبونەتەوە.

وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دەنگی ئەمریکای رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی باس لە کۆبونەوەی بەرپرسانی ئەمریکا و بەرپرسانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە نزیک قەندیل دەکەن "راست نین و کۆبونەوەی لەو جۆرە روی نەداوە".

هیچ کۆبونەوەیەک نەکراوە، چیرۆکێکی تەواو درۆیە

هاوکات سەرچاوەیەک لە هێزی سەربازی ئەمریکا رایگەیاندوە، "هیچ کۆبونەوەیەک نەکراوە، چیرۆکێکی تەواو درۆیە".

لە هەندێک لە میدیاکانی هەرێم بڵاوکرایەوە، کە شاندێکی ئەمریکا بە چەند ئۆتۆمبیلێک کە فڕۆکەی جەنگی پارێزگاری لێکردون بەرەو نزیک قەندیل رۆیشتون

سەرەتای ئەم هەفتەیە لە هەندێک لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە، کە شاندێکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە چەند ئۆتۆمبیلێک کە فڕۆکەی جەنگی پارێزگاری لێکردون بەرەو نزیک قەندیل رۆیشتون و لەوێ لەگەڵ بەرپرسانی پەکەکە کۆبونەتەوە.

بڵاوبونەوەی زانیاری لەبارەی کۆبونەوەی بەرپرسانی ئەمریکا و پەکەکە لەکاتێکدایە تا ئێستا هیچ بەرپرسێکی هەرێمی کوردستان و پەکەکە ئەو هەواڵەی پـشتڕاستنەکردوەتەوە.







خەندان
Top