پیاوێک ژنێکی خۆی دەکوژێت و ژنی دووەم و شەش منداڵی بە بارمتە دەگرێت
دوو شایەتحاڵ کە نەیانویست رووخساریان دەربکەوێت، باسی رووداوەکەیان بۆ رووداو کرد، یەکێکیان گوتی، تۆمەتبارەکە "دوو جار تەقەی کرد، ئەوەش بەهۆی ئەوە بوو کە هێزە ئەمنییەکان هاتن منداڵەکانی رزگاربکەن، تەقەی لە هێزە ئەمنییەکان کرد، تەنانەت هاتە نێو کۆڵانیش و دوو بۆ سێ جار تەقەی کرد".
شایەتحاڵەکەی دیکە باسی لەوە کرد کە تۆمەتبارەکە لە شەوی رابردووەوە تەقە دەکات، "10 بۆ 12 جار تەقەی کردووە، بەڵام خەڵک نەیزانی بۆچی تەقەی کردووە، کە بەهۆی ئەوە بوو کە لەوکاتەدا ژنەکەی کوشت".
یەکێک لە ئەفسەرانی پۆلیس بە رووداوی راگەیاند، ئەو تۆمەتبارە "لە حەوشەوە هاواری کردووە و گوتوویەتی، ژنەکەم کوشتووە، چوار پێنج کەسی دیکەش ماوە بیانکوژم و ئەوجا خۆشم دەکوژم".
پاش چەند کاژێرێک هێزە ئەمنییەکان توانیویانە بەبێ تەقە دەستگیری بکەن.
تۆمەتبارەکە تەمەنی 27 ساڵە، بە گوتەی پۆلیس پێشتر تاوانی جۆراوجۆری ئەنجامداوە، منداڵەکانی بەجۆرێک تاساون کە توانای گریانیشیان نەماوە.
Rudaw
خەڵکی گوندی دارەبەن دەڵێن، ئەو پیاوە خەڵکی ئێرە نییە و 20 رۆژە هاتووە؛ توانرا دوای نزیکەی شەش کاژێر و بەبێ زیانگەیاندن بە هاوژینەکەی دیکەی و منداڵەکانی دەستگیربکرێت. لێكۆڵینەوەکان لە هۆکاری کوشتی یەکێک لە هاوژینەکانیشی بەردەوامە.
