له هه‌رێمی كوردستان 14 كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستدا و 348 كه‌سیش تووشی كۆرۆنا بوون
به گوێره‌ی ئاماره‌كه، ژماره‌كان به‌م جۆره‌یه:
- كه‌ره‌نتین: 30 كه‌سی دیكه كه‌ره‌نتین كراوون.
- پشكنین: 3 هه‌زار و 170 پشكنین ئه‌نجامدراوون. زۆربه‌یان له هه‌ولێر بوون و 1413 پشكنین كراوون و له سلێمانی 346 و له گه‌رمیان 136 و له دهۆك 1275 پشكنین ئه‌نجامدراوون و هاوشێوه‌ی دوێنێ هیچ پشكنینێك له هه‌ڵه‌بجه نه‌كراوه.
- تووشبوون: 348 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه 244 كه‌سیان له هه‌ولێر بوون. له سلێمانی 19 تووشبوو و له گه‌رمیان 25 و له دهۆك 60 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون و له هه‌ڵه‌بجه‌ش هیچ حاڵه‌تێكی نوێ ده‌ستنیشان نه‌كراوه.
- چاكبوونه‌وه: به گشتی 114 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه، كه 82یان له هه‌ولێر و 27یان له گه‌رمیان و 5یان له دهۆكن و ئاماری سلێمانی هاوشێوه‌ی دوێنێ رانه‌گه‌یه‌ندراوه و له هه‌ڵه‌بجه‌ش هیچ حاڵه‌تێكی چاكبوونه‌وه تۆمار نه‌كراوه.
- مردن به كۆرۆنا: 14 حاڵه‌تی نوێ تۆمار كراوه، كه 6یان له سلێمانی و 5 له هه‌ولێر و 2 له گه‌رمیان و یه‌ك كه‌سیشیان له دهۆك بووه.
ئاماری گشتی له هه‌رێم به‌م جۆره‌یه:
كه‌ره‌نتین: 21187
پشكنین: 211114
تووشبوون: 14816
چاكبوونه‌وه: 9413
مانه‌وه له نه‌خۆشخانه: 4829
مردن: 574
K24
