لە ئیبراهیم خەلیل دوو بارهەڵگر گڕیانگرت و دەروازەکە داخرا
فرسەت عەلی، بەڕێوەبەری گومرگی ئیبراھیم خەلیل راگەیاند، "کاژێر 06:10 ئێوارە لە گوڕەپانەکانی گومرگی ئیبراھیم خەلیل ئاگر لە دوو ئوتومبێل بەربوو، بەڵام ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە".
لەبارەی زیانەکانەوە بەڕێوەبەری گومرگی ئیبراھیم خەلیل دەڵێت، ھیچ زیانی گیانیی نەبووە، بەڵام ئەو دوو ئۆتۆمبێلە بە بارەکانیانەوە کە جلوبەرگ بوون سووتاون و ئاگرەکەیش کۆنترۆڵ کراوە.
ھەروەھا فەرسەت عەلی ئاماژە بەوە دەدات، تاوەکو ئێستا ھوکارەکە دیار نییە، بەڵام دەست بە لێکۆڵینەوە دەکەن و ھۆکارەکەی ئاشکرا دەکەن.
هاوکات بێوار عەبدولعەزیز حەمید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی پارێزگای دهۆک راگەیاند، "بەهۆی ئاگرەکەوە هاتووچۆ لە دەروازەکە پەکیکەوتووە و راگیراوە".
رووداو
