له سۆران 18 كه‌سى دیكه تووشى كۆر‌ونا بوون
كرمانج عزه‌ت، قایمقامى سۆران ڕاى گه‌یاند: "له ماوه‌ى سێ ڕۆژى جه‌ژنى قوربان له سنوورى سۆران پشكنینن به‌رده‌وام بووه، له كۆى 82 پشكنین 18 كه‌س تووشى كۆر‌ونا بوونه".
گوتیشى: "ئه‌و كه‌سانه‌ى تووشى كۆرۆنا بوونه، دوانیان دانیشتووى خه‌لیفانن، یه‌كى دیكه‌ش دانیشتووى سرێشمه‌یه، 15كه‌ى دیكه‌ش دانیشتووى ناو سه‌نته‌رى سۆرانن، له گه‌ڕه‌كه‌كانى زانیارى، به‌رخودان، خه‌بات، هندرێن، زۆزك و دیانا".
قایمقامى سۆران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "پێویسته هاووڵاتییان خۆیان بپارێزن، چونكه ئێستا په‌تاى كۆر‌ونا له ته‌شه‌نه‌كردن دایه".
باس‌نیوز
