كوڕ و كچێكی شاخەوان ئاهەنگی هاوسەرگیرییان لە بناری چیای هەڵگورد ئەنجام دا
لەمبارهیهوە فەرید قادر، فۆتۆگرافەر و چالاكوانی شاخەوانی، ڕایگەیاند: "ئێوارەی دوێنێ یهكشهممه 2/8/2020، سالار چۆمانی، سەرپەرشتیاری گرووپی شاخەوانیی هەڵگورد و دانیشتووی قەزای چۆمان، ئاهەنگی هاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو سۆما، كچە شاخەوانی دانیشتووی شاری كۆیە، بەشێوەیەكی جیاواز و بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە شاخەوانان و به جلوبهرگى شاخهوانییهوه، لە بناری لوتكە چیای هەڵگورد ساز كرد".
گوتیشى: "هۆكاری ئاشنابوونی ئەم دوو شاخەوانە لەڕێگەی گەشتە شاخەوانییەكان بووە، لە كۆتاییشدا بڕیاری ئەوەیان داوە كە بەیەكەوە ئاهەنگی هاوسەرگیری بەم شێوەیە ئەنجام بدەن".
باسنیوز
