ئێران گوند و كوێستانەكانی سیدەكانى تۆپباران كرد
شاخەوان حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان ڕاگەیاندووه: "فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان خانوویهكی لە گوندی دێگەی سەر بە ناحیەی سمیلان كردە ئامانج".
پهیامنێرى كهناڵهكه باسى لهوه كردووه: "تا ئێستا زانیاری لەبارەی ئەو خانووە ئاشكرا نەكراوە كە ھی ھاووڵاتییانە، یان بارەگای لایەنێكی سیاسی بێت، شوێنەكە زیاتر لە 30 كیلۆمەتر لە ناوچەی سنووری نێوان ھەرێمی كوردستان و ئێران دوورە".
ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان بە كهناڵهكهى ڕاگهیاندووه: "تۆپخانەكانی ئێران كوێستانی بەرزین و گوندەكانی كەتینە و بن پەرێز لە سنووری ناحیەی سیدەكان تۆپباران دەكەن، بەو ھۆیەوه ئاگر لە پووش و پاوانی ناوچەكە كەوتووەتەوە".
بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان ئاماژهى بهوهش داوه: "ئەو ناوچانەی كەوتوونەتە بەر تۆپبارانی ئێران، شوێنی نیشەجێبوونی جووتیار و مەڕدارەكانە و تا ئێستا تۆپباران بۆ سەر ئەو ناوچانە بەردەوامە".
باسنیوز
