هەولێر.. نەخۆشخانەی ئێمرجنسی دەبێتە جێگرەوەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا
دكتۆر بژار موسا، گوتهبێژى بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێر ڕاى گهیاند: "دواى ئهوهى نهخۆشخانهى فریاكهوتنى ڕۆژئاوا تهرخان كرا بۆ پێشوازى له تووشبوانى كۆرۆنا كه ڕۆژانه له ههڵكشاندایه و چیدیکە ناتواندرێ حاڵەتە لە ناکاوەکان و برینداری ڕووداوەکان وەرگرێ".
گوتیشی: "هاووڵاتیانى شارى ههولێر و دەوروبەری ئاگادار دەکەینەوە کە لە کاتی هەر ڕووداوێک و حاڵەتی لەناکاو لە بری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا سەردانی نەخۆشخانەی ئێمرجنسیی هەولێر بۆ چارەسەرکردن و لەمەودوا ئەو نەخۆشخانەیە بۆ حاڵەتە لەناکاوەکان تەرخان دەکرێ".
نەخۆشخانەی ئێمرجنسیی هەولێر دەکەوێتە گەڕەکی بەختیاریی و سەر شەقامی ٦٠مەتری.
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر، 160 قهرهوێڵهیه و تاکو ئێستا تایبەت بوو بە پێشوازیکردن لە حاڵەتە لە ناکاو و ڕووداوەکان، بەڵام بە هۆی پڕبوونی نەخۆشخانەی ئیماراتی و ڕزگاریی لە هەولێر لە تووشبووانی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی ئەو ڤایرۆسە بڕیاری تەرخانکردنی نەخۆشخانەکە بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا درا.
باسنيوز
