دوای پێنج رۆژ ئاگرەکەی چیاکانی "زەواڵی و بەردە دوکون" لە دەربەندیخان کۆنتڕۆڵکرا

دوای پێنج رۆژ ئاگرەکەی چیاکانی
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، دوای پێنج رۆژ لە بەردەوامی ئاگرەکە و سوتانی هەزاران دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی ئەمڕۆ ئاگرەکەی چیاکانی زەواڵی و بەردە دوکون لەسنوری دەربەندیخان کۆنتڕۆڵ کرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "لە ماوەی پێنج رۆژی رابردودا لە هەردو چیای (زەواڵی و بەردە دوکون) ئاگرێکی فراوان کەوتەوە، کە بوەتە هۆی سوتانی هەزاران دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی".

ئاماژەی بەوەشکردوە، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان بە بەردەوامی لە یەکەم رۆژەوە بە هاوکاری بنکەی ئاگرکوژێنەوەی دەربەندیخان و سەرجەم دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بون، دواجار ئەمڕۆ بە هاوکاری هەمو لایەك ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا.




























خەندان



Top